نووسەر و وەرگێڕی بەناوبانگی بۆکانی خەڵاتی دووهەمین فیستیڤاڵی کتێبی ساڵی کوردستان بە وەرگێڕان و بەرهەمە ناوازەکانی بواری ئەدەبیات بۆخۆی مسۆگەر کرد.
مەحەممەد ڕەمەزانی لە بواری وەرگێڕانی بەرهەمی ئەدەبی ناوێکی زێڕینی لە مێژووی ئەدەبیاتی ئێراندا هەیە و لەپاڵ هەموو ئەمانە نووسەرێکی لێهاتوو و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردییە.
ئەو نووسەرە بەناوبانگە بۆکانییە دەرچووی کارناسی زمان و ئەدەبی ئینگلیسی زانکۆی تارانە و شارەزاییەکی باشی بەسەر دوو زمانی ئینگلیسی و فەڕەنسیدا هەیە و بە وەرگێڕانی کتێبی گرنگی “خشم و هیاهو” بە ناوی هەرا و تووڕەیی درەوشایەوە و ڕایگەیاند کە شێوازێکی نوێی لە وەرگێڕانی ئەو ڕۆمانە خوڵقاندووە.
انتهای پیام